زۆر کەس ڤیتامین دی بەکاردەهێنن، مەترسییەکانی بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زۆر کەس ڤیتامین دی بەکاردەهێنن، مەترسییەکانی بزانە

بەداخەوە رۆژانە کەسێکی زۆر دەبینین کە بەبێ رێنمایی و چاودێری دکتۆر وەک زۆر لە دەرمانی دیکە بەکاردێن، ئەوەش دەکرێ ببێتەهۆی کێشەی تەندروستی.
لەبەر ئەوە دەمەوێ لێرەوە هەندێک زانیاریتان لەسەر ڤیتامین D بۆ روون بکەمەوە لە ٪٥٠ و بەسەرەوەی خەڵکی کێشەی کەمی ڤیتامین D یان هەیە. بەتایبەتی ئەوانەی لە ماڵ کەم دێنە دەرەوە و ئەوانەی بەتەمەنن.
ڤیتامین د پێویستیەکی گرنگە بۆ ئەو کارانە:
۱ـ راکێشانی کاڵسیۆم لە کۆئەندامی هەرس
۲ـ ئێسکێکی تەندروست
۳ـ ئەرکێکی کاریگەری هەیە لە کاراکردنی هەندێک جین (Gene) کە رۆڵیان هەیە لە گەشەکردن
٤ـ کاریگەری لەسەر بەرگری لەش
٥ـ کاریگەری لەسەر دروستکردنی ئنسۆلین(insulin)
٦ـ بەپێی هەندێک توێژینەوەی سەرەتایی کەمی رێژەی ڤیتامین د ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، دڵ و دەمار، هەوکردن و شێرپەنجە زیاد دەکات.
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین د چین؟
۱ـ نەخۆشیەکانی ئێسک لە مندڵان، وەک: Osteomalacia, Rickets
۲ـ کێشەی چست بوونی ئێسک Osteoporosis
۳ـ لاوازبوونی ماسولکەکان
٤ـ هەستکردن بە ماندوو بوون
چۆن ڤیتامین D مان دەست دەکەوێت؟
گرینگترین سەرچاوەی دروستبوونی ئەو ڤیتامینە لە خۆرەوەیە، بە رێژەی ٪۹٠. ئەو رێژەیەی کە وەری دەگریین بەپێی شوێنەکە و کاتەکە دەگۆری. هەروەها رەنگی پێست و تەمەنیش کەریگەریان هەیە لەسەر ئەو برەی کە سوود لە خۆر وەردەگیرێت. ئەوەی تر کەمەک لە خۆراکەکان دەستمان دەکەوێ. لە خواردنە ئاژەڵیەکان D3, کە کاریگەرترە لەوەی لە خواردنە گیایەکان وەردەگرین D2.
چۆن کەمی ڤیتامین D چارەسەر دەکرێ؟
جگە لە رێنماییەکانی تەندروستی بۆ خواردنی تەندروست و چوونە بەر خۆر، لە رێگای دکتۆری پسپۆڕ دەکرێ دەرمانی ڤیتامین دی وەربگیرێ و چارەسەری ئەو کەمیە بکرێ.
ئەگەر بەکارهێنانی لە ژێر چاودێری دکتۆر نەبێت ئەوە دەکرێت کێشەی تەندروستی تر دروست بێت، بەتایبەتی کە ئستا هەندێک کەس رێژەیەکی زۆری ڤیتامین د بە یەک جار وەردەگرن.
ئەو کێشانە کە دەکرێ بەهۆی بەکارهێنانی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین D تووشیبیت:
۱ـ بەرزبوونی رێژەی کاڵسیۆم
۲ـ ئەگەری شکانی ئسک بەرزدەکاتەوە
۳ـ بەرزبوونەوەی ئەگەری کەوتن
٤ـ ئازاری ئێسک
٥

 

 

ـ کێشەی گورچیلە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی کاڵسیۆم، وەک دروستبوونی بەردی گورچیلە
د. هێمن قادر برایم حمد
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ لە هۆڵەندا

هه‌واڵی گرنگ