نیشانەكانی شێرپەنجەی مەمك لە پیاوان بزانن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیشانەكانی شێرپەنجەی مەمك لە پیاوان بزانن

 

 

زۆرجار وا گومان دەبرێت كە شێرپەنجەی مەمك تایبەتە بە ئافرەتان، بەڵام پیاویش لە حاڵەتی دەگمەن تووشی دەبن (هەتا یەك پیاو تووش دەبێ سەد ئافرەت تووش دەبن).

(د. سەركەوت خۆشناو) پزیشكی ڕاوێژكار بۆ چارەسەری گرێ و نەخۆشییەكانی شێرپەنجە چەند زانیارییەكی تایبەت دەخاتەڕوو وە ئاماژە بەوەدەدات كە شێرپەنجەی مەمك لە پیاواندا زیاتر لەوانە ڕوودەدات كە تەمەنیان لە (60) ساڵ زیاترە لە خوار (60) ساڵ زۆر دەگمەنە.

شێرپەنجەی مەمك لە پیاوان لەوانەیە ئەو نیشانانە دروست بكات:

1. دروست بوونی گرێ لەمەمك (كە لەوانەیە ڕەق بێت و هیچ ئازاری نەبێت).

2. گۆڕانی شێوە یان قەبارەی مەمك.

3. چوونە ژوورەوەی گۆی مەمك، دەردانی شلەیەكی خوێناوی لە گۆی مەمك، یان بریندار بوونی گۆ یان دەورەی گۆی مەمك.

4. سووربوونەوە یان بریندار بوونی پێستی مەمك.

5. گەورەبوونی گرێ لیمفاوییەكانی ژێر باڵ.

6. ئازار لە ئێسكەكان كاتێك شێرپەنجەكە بڵاو بووبێتەوە بۆ ناو ئێسكەكان؛ نەفەس تەنگی ئەگەر بچێتە سیەكان؛ زگ ئێشە یان زەردوویی ئەگەر بچێتە جگەر؛ سەرئێشە، ڕشانەوە یان گەشكە ئەگەر بچێتە مێشك.

ئەگەر یەكێك لەو نیشانانەی سەرەوەت هەبوون ئەوا سەردانی پسپۆری شێرپەنجە بكە، چونكە لەوانەیە هۆكارەكەی شێرپەنجەی مەمك بێت.

هه‌واڵی گرنگ