بەرژەوەندی گواستنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرژەوەندی گواستنەوە

سەنگەر گواستنەوە لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتیدایە، ئەوكەسانەی سەنگەر دەگوازنەوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆیانە، یان كاتێك دەستیان ناگاتە ئەو پۆستەی هەوڵی بۆ دەدەن و چاویان لێیەتی یان كەتێك خۆیان بەراورد دەكەن بەهاوڕێكانیان و خۆیان بە مافخوراو و ستەملێكراو دەبینن با هۆكارەكان خودیش بن ئیتر گۆڕینی بیر و بڕوایان وەك گۆڕینی جوتە پێڵاوەكانیان سەیردەكەن و زۆر بە ئاسانی و شانازییەوە واز لە بیر و ئایدیا و مێژو و خەباتی چەند ساڵەی خۆیان دەهێنن سەنگەر دەگوازنەوە ناو ماڵی نەیارەكانیان. جا وەنەبێت ئەولایەنەش كە كاكم سەنگەری بۆ گواستۆتەوە متمانەی تەواوی پێبكات، چونكە ئەوە مامەڵەی كڕین و فرۆشتنە و ئەو لایەنە دەزانێت تەنیا لەڕوی ڕاگەیاندن و دەنگدانەوە سود لەو دەبینێت و ناحەزێك كەمدەكاتەوە، بەڵام با ئەوە باش بزانن ئەو كەسانە لەهەر پلەوپۆستێكدابن لەلایەن یار و نەیاریانەوە بە چاوێكی كەمترەوە سەیردەكرێن.
ئەم سنگەر گواستنەوەنییە" بەڵكوو پرۆسەی بەرژەوەندی گواستنەوەیە زۆرجار لەپێش وادەی هەڵبژاردنەكاندا ئەنجام دەدرێت، یان ڕاگەیاندنەكەی دوا دەخرێت بۆ كاتێكی گونجاوو، ئەویش لایەنی كڕیار دیاری دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ