یەكێك لەو خۆراكە ڕووەكیانەی كە بە باشترین دەرمانی سرووشتی پێناسە كراوە ڕەشكەیە، كە زۆر جار پزیشكان لە چارەسەرییەكان رێنمایی بۆ نەخۆشەكانیان دەكەن، كە ڕەشكە بخۆن، ئەمە جگە لەوەی ڕەشكە لە ڕووی ئاینیشەوە وەك چارەسەری هەموو دەرد و نەخۆشییەك ئاماژەی بۆ كراوە.
لەم بارەشەوە پسپۆڕانی خۆراك جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە خواردنی ژەمێكی ڕەشكە ئەم سوودە تەندرووستیانەی هەیە: بەر لە هەر شتێك دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن و دڵ بەهێز دەكات و ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن دادەبەزێنێ و قەبزی لە لەش ناهێڵێت و مرۆڤ لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك دەپارێزێت، سەرباری چەندین سوودی تەندروستی دیكە كە بە تاقیكردنەوەی زانستی سەلـمێندراوە.