ناوەندی ڕاگەیاندنی عێراقی داوایه‌ك ئاراسته‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناوەندی ڕاگەیاندنی عێراقی داوایه‌ك ئاراسته‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەلكترۆنی لە عێراق داوایه‌ك ئاراسته‌ی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات و رایده‌گه‌ینێت: پێویسته‌ ئەو ڕیكلامە سیاسیانەی پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن بڵاودەكرێنەوە بسڕێنه‌وه‌.
لە بەیاننامەیەكدا، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەلكترۆنی بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر كۆمپانیای گۆگڵ و فه‌یسبوك و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی تر، كە لە عێراق ژمارەیەكی زۆر بەكارهێنەریان هەیە، پێویسته‌ دوو هەنگاوی گرنگ بنێن بۆ ڕێگەگرتن لە سەرلێشێوانی دەنگدەران.
لە به‌شێكی بەیاننامەكه‌دا هاتووە، هەنگاوی یەكەم ئەوەیە كە ڕیكلامە سیاسیەكان لەو تۆڕانە تا پێش مانگێك لە هەڵبژاردن بسڕنەوە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی فەزای ئەلكترۆنی و تۆڕەكان بەكارنەهێنرێن بۆ خستنی ڕكابەرەكان و سەرلێشێوانی دەنگدەر و بڵاوكردنەوەی درۆ.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەلكترۆنی ده‌ڵێت: پێویستە ڕیكلامە سیاسییەكان لەلایەن كۆمپانیای فەیسبوكەوە بسڕدرێنەوە، نەك ڕێگە بە بەكارهێنەر بدرێت، كە خۆی ئەو ڕیكلامانە بوەستێنێت لەكاتی دەركەوتنیان، باشترین كار ڕێگەگرتنە لێیان.
لە بەیاننامەكه‌دا ئەوەش هاتووە، هەنگاوی دووەم بریتییە لەوەی كە تیمە مرۆییەكان زیاد بكرێن، بۆ چاودێری ناوەڕۆكی هەواڵەكان لە عێراق پێش هەڵبژاردنەكان و سڕینەوەیان، ئەوەش پەیجە سەرپێچیكارەكانی هەواڵی سیاسی تایبەت بە هەڵبژاردنەكان بگرێتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەلكترۆنی جەختیلەوەشكردۆتەوە، چەندین كۆمپانیا و تۆڕی كۆمەڵایەتی لەكاتی هەڵبژاردنەكەی كۆتایی ساڵی ڕابردوو لە ئەمریكا ڕیكلامە سیاسیەكانیان وەستاند، ئەوەش لەپێناو مسۆگەركردنی ڕێگەگرتن لە یاریكردن و بەكارهێنانیان لەلایەن هێزە سیاسیەكانەوە، كە پڕوپاگەندەی سیاسییان هەیە بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
جێگه‌ی باسه‌، بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەمی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

هه‌واڵی گرنگ