بەناوبانگترین فەیلەسوفی ئەڵمانی خەڵاتێكی یەك ملیۆن درهەمی ئیماراتی رەتدەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەناوبانگترین فەیلەسوفی ئەڵمانی خەڵاتێكی یەك ملیۆن درهەمی ئیماراتی رەتدەكاتەوە

بەناوبانگترین فەیلەسوفی ئەڵمانی خەڵاتێکی ئەدەبی ئیماراتی بە بەهای یەک ملیۆن درهەم ڕەتدەكاتەوەو هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكات.

لەمبارەیەوە یۆرگن هابرماس، فەیلەسوفی ئەڵمانی بۆ سایتی شپیگڵ ئۆنلاین رایگەیاندووە كە لە وەرگرتنی خەڵاتێکی ئەدەبی ئیمارات پاشگەزبووەوە کە بەهاکەی یەک ملیۆن درهەمە.

هابرماس کە بە بەناوبانگترین فەیلەسوفی هاوچەرخی ئەڵمانیا دادەنرێت  ئاشكرای كردووە: پێشتر ئامادەییم دەربڕیبو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی شێخ زایدی ئەمساڵ، بەڵام ئەوە بڕیارێکی هەڵە بوو، ئێستا ڕاستی دەکەمەوە ،سەرەتا ئاگادار نەبووم لە پەیوەندی پتەوەی ئەو دامەزراوەیەی کە لە ئەبوزەبی خەڵاتەکە دەبەخشێت لەگەڵ ڕژێمی سیاسی لە وڵاتەکەدا.

 

هه‌واڵی گرنگ