كچێكی چوار ساڵان به‌ زیره‌كییه‌كه‌ی جیهان سه‌رسام ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كچێكی چوار ساڵان به‌ زیره‌كییه‌كه‌ی جیهان سه‌رسام ده‌كات

کچێکی هندی خاوەنی بەهرەیەکی زیرەکی لە ڕادەبەدەرە و دەتوانێت لە ماوەی چەند خولەکێکی کەمدا ناوی زۆرێک لەو دەستەواژانە لەبەربکات و بیڵێتەوە کە بەکارهێنانیان قورس و ئاڵۆزە.
ماڵپەری "ڕوسیا تودەی" بڵاویكرده‌وه‌، کچێکی هیندی کە تەمەنی تەنها چوار ساڵه‌، مێشکێکی زیرەک و چالاکی هەیە و، دەتوانێت لە چەند خولەکێکی کەمدا ناوی هەموو ئەو توخمە کیمیاویانە بڵێتەوە، کە لە خشتەکاندا هەیە و پێشتر دەرخی کردون.
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ نوسیوێتی، ئەو کچە ناوی "ئیشاڵ ماروا فەیروس خان"ەو، لەگەڵ خێزانەکەیدا لە قەتەر نیشتەجێیە، بەهۆی زیرەکی و لێهاتوییەکەیەوە توانیویەتی ناوی خۆی لە کتێبی "گینس" بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆماربکات.
"ڕوسیا تودەی" ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و كچه‌ توانیویەتی لە ماوەی دوو خولەک و 28 چرکەدا ئەو کارە ئەنجام بدات و ناوی هەموو توخمە کیمیاوییەکان بڵێتەوە.
ئەو کچە هیندیه‌ به‌هره‌یه‌كی دیكه‌شی هه‌یه‌، كه‌ توانیویەتی ناوی هەموو سەرۆک و سەرۆک وەزیرانەکانی مێژووی فەرمانڕەوایی هیندستان لەبەربکات و، بەگوێرەی ڕیزبەندی دەسەڵاتیان ناوەکانیان بڵێتەوە، ئەوەش یەکێکە لە زیرەکی و بەهرەمەندییەکانی ئایشاڵ ماروا.
یەکێکی دیکە لە بەهرەو زیرەکییەکانی ئەو کچە چوار ساڵییه‌، ناوهێنانی هەموو ئەندامەکانی لەشی مرۆڤە بەشێوەی ڕیزبەندی و، بەبێ ئەوەی هیچ ناوێکیان بە هەڵە بڵێتەوە.
شایه‌نی باسه‌، هەمیشە باس لەوە دەکرێت منداڵ خاوەنی مێشکێکی ساف و بێگەردە و، دەتوانێت بەئاسانی کۆنترۆڵی ئەو زانیاریانە بکات کە وەریدەگرێت، بەڵام ئایشاڵ وێڕای ئەوەی تەمەنی تەنها چوار به‌هاره‌، زیرەکییەکی لە ڕادەبەدەری هەیە و سنوری بۆ هەموو زانیارییەکان نەهێشتۆتەوە.

هه‌واڵی گرنگ