به‌هۆی كۆرۆنا سه‌رۆكی وڵاتێك زیاده‌ی مووچه‌ی ساڵانه‌ی خۆی راده‌گرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌هۆی كۆرۆنا سه‌رۆكی وڵاتێك زیاده‌ی مووچه‌ی ساڵانه‌ی خۆی راده‌گرێت

بەهۆى پەتاى كۆرۆنا و، كەمبونەوەى داهاتى حكومەتى وڵاتەكەى، سەرۆك كۆمارى غانا ئەو زيادەی ساڵانەی كه‌ چۆتە سەر موچەكەى بۆ ساڵى 2021 ڕاگرت و، ئه‌و بڕیاره‌ش زۆربه‌ی فه‌ره‌مانبه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گرێته‌وه‌.

  میدیای فه‌رمی وڵاتی غانا بڵاويكردەوە، بەهۆى ئەوەى داهاتى وڵاتەكەى بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە كەمی كردووە، "نان ئەكوفۆ ئادۆ" سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە بڕيارى داوە زيادەى موچەى ساڵانەى بۆ ساڵى 2021 ڕابگرێت.  

 میدیاكه‌ ئاشكرایكردووه‌، ئەو بڕيارە جێگری سه‌رۆكی وڵات و وەزيرەكان و جێگيرى وەزيرەكان و سەرجەم فەرمانبەره‌ پله‌ باڵاكان ده‌گرێته‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌.  

  له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، ئاژانسى بلومبێرگى ئەمريكى بڵاويكردۆتەوە، سەرۆك كۆمارى غانا ئاماژەى بەوە داوە، ئەوە بەشداربوونێكى بچوكە، لەلايەن ئەوانەوە بۆ سنورداركردنى زيانەكانى سەر داهاتى گشتى و هاوكاريكردن لە ساڕێژبوونەوەى ئابووريى لە كاريگەرييەكانى پەتاى كۆرۆنا.  

  شایه‌نی باسه‌، به‌ هۆی په‌تای كۆرۆنا‌، لەساڵی ڕابردوو غانا 2 مليار و 400 مليۆن دۆلار زيانى بەركەوتووە و، ئابووريى ئه‌و وڵاته‌ بە ڕێژەى 0.4% گەشەى كردووە، كە ئەوەش خاوترين گەشەكردنە لەماوەى 37 ساڵی رابردوودا.

هه‌واڵی گرنگ