به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی مه‌لایه‌ك، ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق سزادرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی مه‌لایه‌ك، ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراق سزادرا

به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی مه‌لایه‌ك، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقییه‌وه‌، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ پێنج ساڵ زیندانیكردن سزدا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەفسەرێکی سوپای عێراقی مەلا (پێشنوێژ)ی مزگەوتێک ئەشکەنجە دەدات و دەیکوژێت.
لە بەیاننامەیەکدا، ئەمڕۆ دووشەممە ، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، دادگای تاوانەکان لە نەینەوا ئەفسەرێکی سوپای عێراقی "بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكات"، بە زیندانیکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ و یەک مانگ و، دوورخستنەوەی لە ریزەکانی سوپا سزا دا.
سه‌باره‌ت به‌و دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، ئەو ئەفسەرە بەهۆی کوشتنی ئەندامێکی رێکخرای تیرۆریستی داعش سزا دراوە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی رەتکرده‌وه‌و، رایگەیاند: ئەو ئەفسەرە بەبێ فەرمانی دەستگیرکردن و بەبێ ئاگاداریی دادوەر، مەلای مزگەوتێکی له‌ موسڵی راپێچی بارەگای سوپا کردووە و تا مردن، ئەشکەنجەی داوە.

هه‌واڵی گرنگ