هێرشی مووشەکیی کرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێرشی مووشەکیی کرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا

بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئەو بنکە سەربازییەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا تێیدا جێگیرکراون.

ئەفسەرێک لە پۆلیسی بەغدا رایدەگەیەنێت بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکا لە بەشێکیدا جێگیرکراون.

ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندوە: سیستەمی بەرگریی مووشەکیی C-RAMی ئەمریکی یەکێک لە مووشەکەکانی تێکشکاندووە، و مووشەکەکەی دیکە لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتووەتە خوارەوە ،بە وتەی ئەفسەرەکە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێنەکەوتووەتەوە.

جگە لەو بەشەی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیراون، فڕۆکەخانەکە دوو بەشی دیکە لەخۆ دەگرێت کە بەشێکی مەدەنییە و سەربە دەسەڵاتی فڕۆکەخەوانی مەدەنی عێراقییە و بەشێکی دیکەی سەربازییە بە ناوی بنکەی شەهید محەمەد عەلا و سەربە فەرماندەیی هێزه‌ ئاسمانییەكانه‌.

شایەنی باسە لە میانی چەند مانگی رابردوودا، چەندینجار هێرشی مووشەکیی کراوەتە سەر ئەو بنکە سەربازییەی کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون و واشنتۆن گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بە بەرپرسیاری ئەو هێرشانە دەزانێت.

هه‌واڵی گرنگ