سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەنوسی ئاماری چوار مانگی ئەمساڵی پێشێلکاریی بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند.
ئهمڕۆ دو شهممه 3 ی نیسانی 2021 سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان ئاماری چوار مانگی ئەمساڵی پێشێلکاریی بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسان بڵاوكردهوهو تیایدا هاتووه ، لەسەرەتای ساڵی 2021 تا 2021 /4/30لەهەرێمی کوردستان 49 پێشلکاری بەرامبەر بە 36 ڕۆژنامەنوس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە.
له ئامارهكهدا ئاماژه بهوهش كراوه، جۆری پێشێلکارییەکان 23 ڕێگری لەکاری ڕووماڵکردن 15 پێشێلکاریی و هەڕەشە و سوکایەتی 6 زەوتکردنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنوسان 5 دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا.
ههروهها ئهوهش خراوهته ڕوو، میترۆ بەراورد بە ساڵی 2020 لەماوەی چوارمانگدا 88 دەستگیرکردن و هەڕەشەکردن و ڕێگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان هەبووە.