لە پارێزگای بەسرە داوا دەكرێت خوێندن بكرێتە ئەلیكترۆنی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە پارێزگای بەسرە داوا دەكرێت خوێندن بكرێتە ئەلیكترۆنی

داوا دەكرێت خوێندن لە پارێزگای بەسڕە بەئەلیكترۆنی بكرێت لەبەر ئەوەی رێژەی لە سەدا ٢٠ ی خوێندنگاکانی پارێزگای بەسڕە، حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنایان تێدا تۆمارکراوە.

سەندیکای مامۆستایانی بەسڕە ڕایگەیاندوە، تەنھا لە ماوەی یەک ھەفەتدا ٢٩٥ حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو خوێندکارانی بەسرە تۆمار کراوە و زیاتر لە ٤٥ مامۆستا و فەرمانبەریش توشی ڤایرۆسەکە بون، تا ئێستاش لە سەدا ٢٠ ی خوێندنگاکانی بەسرە، حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەم ئامارانە لە ئێستادا مەترسیدارن، بۆیە داوایان کردوە تا ئامارەکان کەم دەبنەوە خوێندن لە پارێزگای بەسرە بە ئەلیکترۆنی بکرێت.

هه‌واڵی گرنگ