بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان ئاشكرایده‌كات، " لە ماوەی 20 رۆژی ڕابردووی مانگی ڕەمەزاندا، 21 کەس لە تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵا گیانیان لەدەستداوە".
سیروان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه رایگەیاندووە، " لەماوەی 20 رۆژی رەمەزاندا و بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا 21 کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، " لەو ماوەیەدا 9هەزار و 195 پشکنین کراون، لەو رێژەیەش 989 کەس وەک توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمەش ڕێژە و ئاستی تووشبوون بە پاتەکە لە گەرمیان گەیشتۆتە 10.7%".
به گوێره‌ی دواین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له سارهتای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه تاوه‌كو ئێستا 152 هه‌زارو 777 كه‌س توشی پهتاكهبون له‌و ژماره‌یه‌ش 130 هه‌زارو 249 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه،4 هه‌زارو 57 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.