ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ٩٠%ی بڕاوانامەکانی دکتۆرا و ماستەر، کە لە دەرەوەی وڵات بەدەستهێنراون ساختەن.
ئهمڕۆ دوو شهممه 3 ی ئایاری 2021 ریاز مەسعود ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای ئهنجوومهنی نوێنهیهرانی عێڕاق بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاندووە، ئەو بڕوانامانەی لە دەرەوەی وڵات لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە بەدەستهێنراون زۆرینەیان راستەقینەنین و لە رێگەی پارەدانەوە لەو زانکۆیانەوە کڕیویانن کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانیان پێدانەنراوە.
ئەندامهكهی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای ئهنجوومهنی نوێنهیهرانی عێڕاق ئاماژهی بهوهش كرد، بەهۆی نەبوونی ستراتیژی پەروەردە و فێرکردنەوە وڵات بەئاراستەی نەخوێندەواری و نەزانی کلتوری دەڕوات.
ریاز مەسعود باسی لهوهش كردووه، پێویستە خوێندنی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەک بێت بتوانێت پێویستیەکان و ئامانجەکانی پەروەردە و فێرکردن پڕبکاتەوە و بگونجێت لەگەڵ دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق تەنها ٦%ی لە بودجەی گشتی بۆ کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا تەرخانکردووە، بە مەش عێراق لە پلەکانی خوارەوەی ریزبەندی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە لە بواری پەروەردە و فێرکردندا.