له‌ كه‌ركوك سیخورێكی داعش ده‌ستگیركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ كه‌ركوك سیخورێكی داعش ده‌ستگیركرا

له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك، سیخوڕێكی داعش ده‌ستگیركرا، كه‌ كاری سه‌ره‌كی ئاڵوگۆڕكردنی نامه‌ بووه‌ له‌ نێوان چه‌كداره‌ و سه‌ركرده‌كانی داعش، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراقی بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ئۆپراسیۆنێكی وردی هه‌واڵگری و به‌ به‌پشت به‌ستن به‌ زانیاری ورد و به‌دواداچونێكی به‌رده‌وامی له‌ناوچه‌ی زابی قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه،‌ كه‌ وه‌ك سیخوڕ كاریكردوه‌ و، ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی نامه‌ بووه‌ له‌نێوان چه‌كدارانی داعش، به‌جۆرێك په‌یام و نامه‌ی له‌نێوان بنكه‌ و باره‌گا و مۆڵگه‌كانی داعش و ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانیان گواستۆ‌ته‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تیمێكی هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌ر به‌ فیرقه‌ی 14ی سوپای عێراق و، هێزێكی فه‌وجی یه‌كی لیوای پیاده‌، تیمێكی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی، به‌شداربون له‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كداره‌ی داعشدا.
هه‌واڵگری سه‌ربازی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و چه‌كداره‌ی كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌ و، ده‌ستی له‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوان هه‌یه‌.
شایه‌نی باسه‌، ماوه‌یه‌كه‌ جموجۆڵ و په‌لاماره‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌سنوری ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان و به‌تایبه‌تیش له‌ كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ زیادیان كردووه‌و، له‌به‌رامبه‌ریشداهێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك ئۆپراسیۆنیان ده‌ستپێكردوه‌.

هه‌واڵی گرنگ