سه‌باره‌ت به‌ بودجەی تەواوکاری راوێژکارێکی کازمی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سه‌باره‌ت به‌ بودجەی تەواوکاری راوێژکارێکی کازمی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

سه‌باره‌ت به‌ بودجەی تەواوکاری بۆ ئه‌مساڵ، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت واتای پێویستی بودجەی تەواوکاری ناگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی فەرمی وڵاته‌كه‌ی راگەیاند: پێشبینی ناکەم بودجەی تەواوکاری هەبێت، لەبەرئەوەی بودجەی گشتی ماوەیەکی زۆر پەکخراو، ماوەیەکی کەمە پەسەندکراوە، لەکاتێکدا پێویستە ساڵانە لەسەرەتای ساڵدا بودجه‌ پەسەند بکرێت، بۆ زانینی داهاتی گشتی نیوەی ساڵ، ئەوەش دەریدەخات کە پێویستمان بە بودجەی تەواوکاری هەیە یان نا.
راوێژکارەکەی کازمی وتیشی: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت واتای پێویستی بودجەی تەواوکاری ناگەیەنێت، بەتایبەتی کە بودجەی گشتی لەسەر بنەمای کورتهێنان دانراوە، جیاوازی نرخەکان سود بە دەوڵەت دەگەیەنێت و، باشترە لەقەرزکردن.
له‌ به‌شێكی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو باسی لەوەشکردووە، بودجەی تەواوکاری بەگشتی لەمانگی حوزەیراندا دادەنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بەشێوەیەکی باشتر کۆی داهاتەکان بزانرێت.

هه‌واڵی گرنگ