چۆن خۆت لە دڵەکزێ دەپارێزیت؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن خۆت لە دڵەکزێ دەپارێزیت؟

 
دڵەکزێ بریتیە لە هەڵگەرانەوەی ترشەڵۆکی مەعیدە بۆ سورێنچک، هەست کردن بە سوتانەوە لەسەرەوەی گەدە و هەندیک جار گەیشتنی ئەو ترشەلۆکە بۆ ناو دەم.
 
هۆکارەکانی:
_ هەندیک خواردنەوە وەک قاوە، مادە کحولیەکان،خواردنە زۆر چەورەکان.
_ کێشی زیاد و قەڵەوی، دووگیانی لە ئافرەتان.
_ جگەرە کێشان.
_ قەلەقی و راڕایی .
_ هەندیک دەرمانی ئازار شکێن.
_ بوونی فتق لەسەر مەعیدە.
خۆپاراستن:
_ دابەزاندنی کێشی زیادی لەش و وەرزش کردن.
_ دورکەوتنەوە لە خواردنە زۆر چەورەکان و زۆر خواردنەوەی قاوە و شکولاتە
_ خواردنی ژەمی کەم ( کەم خۆری دایم خۆر).
_ بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن لەژێر چاودێری دکتۆر.
_ لەبەر نەکردنی جلی زۆر تەسک
_ دوورکەوتنەوە لە خواردن 3 بۆ 4 سەعات پێش خەوتن.
 
 
د.شێرکۆ عەباس
پسپۆڕی نەشتەگەری و نەشتەرگەری بەنازوور

هه‌واڵی گرنگ