گۆگڵ به‌كارهێنه‌رانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆگڵ به‌كارهێنه‌رانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

پێشبینی دەکرێت كۆمپانیای گۆگڵ هەڵمەتێکی پاککردنەوە بۆ ئەو فایلە کۆنانە بکات، کە لە ماوەی چه‌ند ساڵی رابردوو بەکارنەهاتوون، له‌باره‌یه‌وه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌كارهێنه‌رانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و، داوایان لێده‌كات فایله‌كانیان‌ خه‌زن بكه‌ن.

له‌ ئاگادارییه‌كدا، کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند: بەنیازە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو، دەست بکات بە نوێکردنەوە "ئەپدەیت"ی چه‌ند به‌شێكی، کە ره‌نگه‌ کاریگەری هەبێت لەسەر G-Mail و Google Drive و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی دیکە.
كۆمپانیاكه‌ به‌كارهێنه‌رانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ یاسای نوێی هه‌ڵگرتن"سەیڤ" کاریگەری دەبێت له‌سەر هەندێک لە خزمەتگوزاریەکانی گوگڵ، کە پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکرێت، بۆیە پێدەچێت بەشێک لە فایلە زەخیرەکراوەکان لە دەست بدەن، چونکە گوگڵ دەیانسڕێتەوە.
له‌ ئاگادارییه‌كه‌ ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو مەسجانەی کە لە مانگی 12 ی ساڵی 2020 دا لەلایەن گوگڵەوە بۆ بەکارهێنەران نێردرابوو، بەمەبەستی ئامادەکاریی بووە بۆ ئەو پرۆسەیە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران پێشوەختە ئاگاداری ئەو هەنگاوەبن، کە تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە سیاسەتی نوێی هەیە سەبارەت بە قەبارەی زەخیرەکردنی فایلەکان لە G-Mail و Google Drive چه‌ند به‌شێكی دیكه‌.
پێشبینی دەکرێت گۆگڵ هەڵمەتێکی پاککردنەوە بۆ ئەو فایلە کۆنانە بکات، کە لە ماوەی دوو ساڵدا بەکارنەهاتووە، ئاماژە بۆئەوە شکراوە، کە ئەگەر هەر هەژمارێک لەماوەی 24 مانگی ڕابردوودا چالاک نەبێت، ئەوا ئەو فایلانەی لە Google Drive یان GMailدا هەیە دەسڕدرێتەوە.
ماڵپەرەکە ئاشكرایكردووه‌، گوگڵ پێش سڕینەوەی فایلەکان مەسجێکی ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەران دەنێرێت بۆ ئەوەی بتوانن فایلەکانیان زەخیرە بکەن.

هه‌واڵی گرنگ