بەهۆی فێڵكردن لەڕێگەی ئۆنلاینەوە، پۆلیسی هەولێر دوو كەسی دەستگیركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی فێڵكردن لەڕێگەی ئۆنلاینەوە، پۆلیسی هەولێر دوو كەسی دەستگیركرد

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێتن: نزیكەی پێنج مانگ لەمەوبەر هاوڵاتیەكی شاری سلێمانی، سكاڵای تۆماركرد كە لە قەزای شەقڵاوە فێڵیان لێیكردوە، دوای بەدواداچونیش، توانرا ئەمڕۆ دوو كەس لەسەر ئەو روداوە دەستگیربكرێن.

هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە: مانگی (تشرینی دوەم/11)ی 2020 كەسێك كە خەڵكی شاری سلێمانی بو، سەردانی قەزای شەقڵاوەی كردوە سكاڵای یاسایی تۆماركردوە كەسێك هەڵساوە بە فێڵكردن لێی لەڕێگەی فەیسبوكەوە، بڕی زیاتر لە 200 پارچە و ئامێری كارەبای بۆ رەوانە كردوە، پاشان كە هاتوەتە سنوری شەقڵاوە و كەلولەپەكەكانی لێوەرگرتوە، خۆی ونكردوە.

ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی مادەی 456 فەرمانی دەستگیركردن بۆ كەسانە دەرچو كە فێڵیان كردبو، هێزەكانی پۆلیس لە قەزای شەقڵاوە توانیان دو تۆمەتبار دەستگیربكەن، كە یەكێكیان بارەكەی باركردوە و كەسەكەی دیكە تاوانەكەی ئەنجامداوە، دوای ئەوەی هەڵسابو دوبارە فێڵ بكاتەوە و داوای بڕێك مەوادی دیكەی كارەبای كردبو، توانرا دەستگیربكرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ