سلێمانی... نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی... نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا

نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە ئەھلییەكان لە ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی (نیسان/4)ی 2021 بە‌ 38 دینار دیاریدەكرێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە لە دوای مانگی رەمەزان گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەكان، لەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی لە ‌بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی (نیسان/4)ی بە 38 (سی و هەشت) دینار بۆ یەك كاتژمێر/ئەمپێڕ كاركردن دیاریكرد.

ئەوەشی خستەڕوو: كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاوڵاتیان لەنێوان (50-70) كاتژمێرە، بەمەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان 2.000 (دو هەزار) بۆ 25.000 (دوهەزار و پێنجسەد) دینار دەبێت، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.


ئاماژەی بەوەشكرد: خشتەی كارپێكردن و دابینكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ مانگی پێنج (ئایار/5) تا كۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز، پێدانی كارەبای موەلیدە لەكاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ كاتژمێر 4:00ی بەرەبەیان دەبێت، لەو ماوەی دیاریكراوە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلدە ئەهلییەكان لەماوەی 10 خولەكدا كاریان پێبكرێت، بەڵام لەدوای مانگی رەمەزانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

هه‌واڵی گرنگ