دادگای پێداچونەوەی ھەرێم سزای بەندكردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینانی پەسەندكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دادگای پێداچونەوەی ھەرێم سزای بەندكردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینانی پەسەندكرد


حاكم شێخ لەتیف بڵاویكردەوە: دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم كە لە پێنج دادوەر پێكدێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندكردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینانی پەسەند كرد.


دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

رۆژێكی تری ڕەش
بەداخەوە دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم كە لە پێنج دادوەر پێك دێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندكردنی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینانی پەسەند كرد
رۆژێكی رەش و وەرچەرخانێكی ترسناك لەروی بەكارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی ، ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەكات
تاقە رێگا مابێ ئەوەیە كە سەرۆكی ھەرێم لەئاستی وتەكانی خۆی بێ و بڕیارێكی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربكات، چونكە پێش بینی ناكرێ تازە دەستەی گشتی دادگای پیداچونەوەش بریارەكەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەەێت بیگۆرێت ئەگەر داوای راستكردنەوەش بكرێ

هه‌واڵی گرنگ