یەكێتی گۆڵی لە خۆی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێتی گۆڵی لە خۆی كرد

پارتی حزبێكی سەخییە لە كڕین و فرۆشتنی ئینسان، بەڵام لە بەخشینی دەسەڵات وەك دوكانداری جولەكە وایە؛ بڵێ دوو جاران دوو دەكاتە چەند؟ دەڵێ: لێم دەكڕی یان دەفرۆشی؟

پارتی ئەگەر زانیبای گۆڕان كەڵكی ماوە، قەت وا بە ئاسانی نەیدەھێشت كۆبوونەوە(نھێنییەكان) بگەنە ئەنجام. بە دڵنییایەوە تا پارتیش لای لە گۆڕان كردبایەوە و پشی پشی بۆ كردبایە، گۆڕان نەدەچووە ناو كۆشی یەكێتی؛ گۆڕانێك لە لوتكەی كاری سیاسیدا ٨ كورسی لە پەرلەمانی بەغدا ھێنابێت، ئێستا چەند دێنێ؟

حزبێك كە بەس ئەوەندە ماوە بە ئاشكرا لافیتەی فرۆشتنی لەسەر ھەڵواسن، لە خەفادا ئەوەندەی نەدەھێنا كە یەكێتی لەسەر حیسابی بە حیساب گۆڵ كردن لە پارتی ماری نووستووی شارچییەتی لەناوخۆیدا بەخەبەر بێنێتەوە. تەنانەت كار گەیشتە ئەوەی كە كوڕانی كۆسرەت رەسوڵ دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان بدەنە سەركردایەتیی یەكێتی!

یەكێتی گۆڵی لەخۆی كردووە. ھەر لە ئێستاوە جگە لە ناڕەزایەتیی ناوخۆیی، ئەگەری ئەوە ھەیە چەند كۆرسییەك لە كیس خۆی بدات. ھا ئەگەر بگوترێ ئەوە سەرەتایەكە بۆ تێكەڵبوونەوەیان و ئەوە سەرەتای ھەنگاوێكی دوورمەودایە، ئەوەش راست نییە؛ یەكێتی و گۆڕان لە رابردوودا رێككەوتنی ستراتیژیشیان ئیمزا كرد دادی نەدان، ئێستا چ گۆڕاوە؟ سیاسەتكردن بەڕقھەڵگرتن وەك قوماری لێدێت.

یەكێتی لە دوای كۆنگرەوە دەرفەتی زۆری لەبەردەم بوو بۆ پێداچوونەوە بە ھەڵەكانی رابردووی، بەڵام پێناچێ توانیبێتی بازنەی بیركردنەوەی خۆی بۆ حزبێكی گەورە فراوان بكات، بۆیە باجی ھەڵەی لۆكاڵیبوون دەداتەوە، ئەوەش رێك ئەو شتەیە كە پارتی تەمەننای دەكات.

دواجار ململانێی لەو شێوەیە لەگەڵ پارتیدا، سودی نییە و لە نیھایەتدا دەبێ لە بارەگای بارزانی بڵێن:"ئێوە خانەوادەیەكی نەجیبن، بە بەخشندەیی خۆتان لێمان ببوورن."

هه‌واڵی گرنگ