په‌رله‌مانتارێك: لە90%ی ئەو بڕوانامەی لەبواری خوێندنی باڵا بەدەستهێنراون ڕاستەقینە نین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

په‌رله‌مانتارێك: لە90%ی ئەو بڕوانامەی لەبواری خوێندنی باڵا بەدەستهێنراون ڕاستەقینە نین

سه‌باره‌ت به‌و بڕوانامانه‌ی كه‌ له‌ده‌روه‌ی وڵات به‌ده‌ستهێندراون، ئەندامێ:ی لیژنەی پەروەردەو فێرکردن له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: لە90%ی ئەو بڕوانامەی لەبواری خوێندنی باڵا بەدەستدەهێنرێن ڕاستەقینە نین.

ڕیاز مەسعودی ئەندامی لیژنەی پەروەردەو فێرکردن له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە رۆژنامەی "سەباح"ی راگه‌یاندووه‌: لەدوای ساڵی 2003وه‌، لە90%ی ئەو بڕوانامەی لەدەرەوەی وڵات به‌ قوتابیانی خوێندنی باڵا دراون ڕاستەقینە نین، بەڵکو لەڕێگای پێدانی پارە لە زانکۆ دانپێدانه‌نراوەکاندا بەدەستهێنراون، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دۆخی پەروەردەو فێرکردن ڕۆژبەڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات.
ڕیاز مەسعودی جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه‌، پێوسته‌ حكومه‌ت و، به‌ تایبه‌ت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بڕوانامانه‌دا بكات كه‌ له‌ دوای ساڵی 2003 له‌ له‌ زانكۆكانی ده‌روه‌ی وڵات به‌ده‌ستهێندراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بروانامانه‌ی كه‌ ساخته‌ن ئاشكرا بكرێن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت: ئەو قەیرانی فێرکردنەی ئێستا لەوڵاتدا دەگوزەرێت، پێویستی بەدانانی ستراتیژێکی تایبەت لەلایەن وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیه‌وه‌ هەیە، تاوه‌كو بتوانێت چارەسەری ئەو پاشەکشەیە بکات، کە لەدۆخی پەروەردەو فێرکردندا ڕوویداوە، بەتایبەتی لەژێر سایەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا قەیرانەکە قوڵتربۆتەوە.
ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی پەروەردەو فێرکردن وتیشی: له‌م كاته‌دا كه‌ كۆرۆنا ته‌نگی به‌دونیا هه‌ڵچنیوه‌، زۆربه‌ی وڵاتان‌ لەڕێگای ستراتیژی تایبەتەوە توانیویانە کاریگەرییەکانی ئەو دۆخە لەسەر کەرتی پەروەردە کەمبکەنەوە.
ناوبراو ئاشكرایكردووه‌، عێراق پێویستی بە درووستکردنی نزیکەی 10 هەزار قوتابخانه‌و، 10 زانکۆی نوێ هەیە، کە هەریەکەیان چەند کۆلێژێکی دیاریکراویان هەبێت، تاوەکو لەو ڕێگایەوە ڕێژەی چوونی قوتابیان بۆ خوێندنی ناحكومی و خوێندنی ئێواران کەمبکرێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ