ئه‌مریكا: ژمارەی وەرگرتنی کۆچبەران دەگەیەنینه‌ ئاستێکی مێژوویی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌مریكا: ژمارەی وەرگرتنی کۆچبەران دەگەیەنینه‌ ئاستێکی مێژوویی

كۆشكی سپی ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ به‌ بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا مافی مانه‌وه‌یان له‌ ئه‌مریكا پێده‌درێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: ژمارەی وەرگرتنی کۆچبەران دەگەیەندرێتە ئاستێکی مێژوویی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، بە بریاری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر پێداچوونە بە سیاسیەتی وەرگرتنی کۆچبەراندا دەکرێت و، ژمارەی وەرگرتنی کۆچبەران دەگەیەندرێتە ئاستێکی مێژوویی.
سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ رێگه‌یان پێده‌درێت له‌و وڵاته‌ بمێننه‌وه‌، کۆشکی سپی ئاشكرایكردووه‌، ئەمساڵ ٦٢ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر وەردەگیرێن و، ساڵی داھاتووش ژمارەکە دەگەیەندرێتە ١٢٥ ھەزار کۆچبەر.
ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، لە کاتێکدایە لە سەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد تڕەمپ، ساڵانە تەنھا ١٥ ھەزار کۆچبەر مافی مانەوەیان لە ئەمریکا پێدەدرا.
شایه‌نی باسه‌، گۆڕانکاری لە سیاسیەتی وەرگرتنی کۆچبەرانی لە ئەمریکا، دوای ئەوە دێت، جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەردەوامی بە سیاسەتی دۆناڵد تڕەمپ دەدات، بۆ وەرگرتنی ١٥ ھەزار کۆچبەر لە ساڵێکدا، بەڵام ئەو بڕیارە کاردانەوە و نیگەرانی گەورەی لێکەوتەوە.

هه‌واڵی گرنگ