وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زمونه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، چۆنیه‌تی هه‌ژماركردنی نمره‌ی خوێندكارانی بڵاوكرده‌وه‌ و نوسراوێكیشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان كرد.

چۆنیه‌تی هه‌ژماركردنی نمره‌ی خوێندكاران:

یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌ بازنه‌ی یه‌كه‌می قۆناغی بنه‌ڕه‌تی پۆلی 1 تا 3 كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ناو پۆل، ده‌بێت هه‌ر چوار نمره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌بێت به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ چواره‌م هه‌ڵسه‌نگاندن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ دابنرێت، كه‌ له‌ رۆژی 22-6-2021 ئه‌نجامده‌درێت.

دوه‌م: سه‌باره‌ت به‌ پۆله‌كانی (4 تا 11) كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ناو پۆل، پێویسته‌ نمره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌م (10 نمره‌) و تاقیكردنه‌وه‌ی نوسینه‌كی (20 نمره‌) و هه‌ڵسه‌نگاندنی دوه‌م (10 نمره‌) ئه‌نجام بده‌ن و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ له‌ (60 نمره‌) له‌ 22-6-2021 ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڕه‌چاوكردنی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی كه‌ ته‌نها نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی وه‌رز واته‌ (10 نمره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌م و 20 نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی نوسینه‌كی 10 نمره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دوه‌م) ده‌بێته‌ نمره‌ی كۆشش و تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی له‌ (60 نمره‌) له‌گه‌ڵ پۆله‌ ناكۆتاكان ئه‌نجامده‌درێت به‌پێی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت.

سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ خوێندكارانی ده‌ره‌كی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی، تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی له‌سه‌ر (100 نمره‌) ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ هه‌مان پرۆگرامی دیاریكراو.

چواره‌م: له‌كاتی ده‌ستپێكردنی ده‌وام له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌و خوێندكارانه‌ی فۆرمی به‌ڵێننامه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌شداری خوێندنی ناو پۆل ناكه‌ن، ئه‌وا نمره‌ی به‌ده‌ستهاتوی تاقیكردنه‌وه‌ی نوسینه‌كی (20 نمره‌) دابه‌شی دو ده‌كرێت له‌ شوێنی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ داده‌نرێت، كه‌ نمره‌ی نییه‌.

پێنجه‌م: له‌ داهاتودا شێوازی تۆماركردنی نمره‌كان له‌سیسته‌می (ئی په‌روه‌رده‌) به‌ڕێنمایی دیكه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه‌ به‌ وردی رون ده‌كه‌ینه‌وه‌.

شه‌شه‌م: ئه‌و نمرانه‌ و شێوازی دابه‌شكردنی به‌ ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌م ساڵی خوێندنی (2020- 2021) هه‌ژمار ده‌كرێت.

هه‌واڵی گرنگ