بانكی ناوه‌ندیی عێراق، به‌رده‌وامه له كه‌مكردنه‌وه‌ی فرۆشیی دۆلار و ئه‌مڕۆ 175 ملیۆن دۆلاری بۆ فرۆشتنی خسته روو، شاره‌زایه‌كی ئابووریش كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 4 ی ئایاری 2021 ، بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ڕێژه‌ی فرۆشتنی دۆلاری كه‌متر كرده‌وه بۆ 175 ملیۆن و 214 هه‌زار و 174 دۆلار و به‌های فرۆشتنی هه‌ر دۆلارێك 1460 دیناره، ئه‌مه له كاتێكدا دوێنێ بانكه‌كه 178 ملیۆن و 947 هه‌زار و 783 دۆلاری بۆ فرۆشتبوو.
بانكه‌كه 135 ملیۆن و 614 هه‌زار و 174 دۆلاری بۆ زیادكردنی حسابی خۆی له ده‌ره‌وه فرۆشتووه، له شێوه‌ی حه‌واڵه و بیمه، هه‌روه‌ها بڕی 39 ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاری به شیوه‌ی نه‌قد، به بانك و كۆمپانیاكانی حه‌واڵه فرۆشتووه.