پەرلەمان بڕگەیەكی تری لە بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی زیادكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمان بڕگەیەكی تری لە بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی زیادكرد

بڕیارە لە كۆبوونوەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاساكانی پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان) بكرێت، هاوكات پەرلەمان بڕگەیەكی دیكەی لە بەرنامەی كاری سبەینێ زیاد دەكات.

د.ڕێواز فایق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دانیشتنی ژمارە (12)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆی سبەینێ چوارشەممە رێكەوتی 5-5-2021 ئەنجام دەدرێت".

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، بڕیارە لە تەوەری یەكەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاساكانی(پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان)،(پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان-عێراق)، هەروەها پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لەهەرێمی كوردستان)بكرێت.

هاوكات، خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتارێك پەیوەست بە (وزەی خۆر وەك سەرچاوەیەك بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان) تەوەریكی دیكەی بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێ دەبێت.

بڕیارە لە تەوەری سێیەمدا خوێندنەوەی دوەم بۆ پرۆژەیاسای (وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق)بكرێت.

پەرلەمان بڕگەی چوارەمی بۆ بەرنامەی كاری دانیشتی سبەینێ زیادكرد كە بریتیە لە: " خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بە تاوانەكانی داعش لە هەرێمی كوردستان - عێراق".



هه‌واڵی گرنگ