وەزارەتی شارەوانی بڕیارێك لەبارەی پارەی ئاوی ماڵان دەردەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی شارەوانی بڕیارێك لەبارەی پارەی ئاوی ماڵان دەردەكات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕێنمایی تایبەتی بەستن و خوێندنەوەی پێوەری ئاوی خواردنەوەی ماڵانی هەمواركردەوە بەشێوەیەك نرخەكانی زۆر لەنرخی ڕێنمایی یەكەم كەمتر هەژمار دەكرێن.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕێنمایی تایبەتی بەستن و خوێندنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان هەموار كرایەوە، بەجۆرێك نرخەكانی زۆر لەنرخی ڕێنمایی یەكەم دابەزێنراوە، بەنموونە گەر هاووڵاتیەك لەماوەی یەك مانگ ٦٠ مەتر موكەعەب مەترسێ جا ئاوی بەكارهێنابوایە بۆ هەر مەترێك بڕی ٢ هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام ئێستا كراوەتە ٦٠٠ دینار.

گوتیشی، لەم بڕەی دیاریكراوە هاووڵاتی هەرچەند ئاو زیاتر بەكاربێنێ كرێی ئاوەكەی لە ٤٥ هەزار دینار زیاتر لێوەرناگیرێت، هەر هاوبەشێك كرێی زیاتری بۆ بێتەوە تەنها ئەو بڕە پارەیەی لێوەردەگیرێت، ئەوەشی خستەڕوو، لە٦٢٪ هاوبەشانی ئاو پێوەی ئاویان بەستووە، داواش لە هاووڵاتیان دەكات ئاو بەفیڕۆ نەدەن.

هه‌واڵی گرنگ