قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌م جۆره‌ی په‌تاته‌ له‌ناو ده‌بات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌م جۆره‌ی په‌تاته‌ له‌ناو ده‌بات

به‌هۆی چه‌كه‌ره‌كردن‌ و نه‌شیاوی بۆ خواردن، قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك په‌تاته‌دا ده‌گرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: خواردنى پەتاتەى چەکەرەکردو زیانى تەندروستى هەیە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ (2021.5.4) له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری خۆراك و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند: به‌هۆی چه‌كه‌ره‌كردنه‌وه‌ لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر په‌تاته‌ی چه‌كه‌ركردودا گرتوه‌ كه‌ خواردنی زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ به‌نیازبووه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه‌.

رونیكرده‌وه‌:"بەهۆی کارلێکه‌ کیمیاییەكانه‌وه‌ چەکەرە دروست دەبێت و رەنگی په‌تاته‌كه‌ دەگۆڕێت بۆ سەوز و نەرم دەبێته‌وه‌، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان و کرداری هەرس تێکدەدات بە ئاسانی هەرس نابێت و دەبێتە هۆی ژەهراوی بونی لەشی مرۆڤ، چونكە نابێت پەتاتە له‌ شه‌ش مانگ زیاتر عه‌مبار بكرێت چونكه‌ پله‌ی گه‌رما و شێ‌ و شێوازی عه‌مباركردنی زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت.

دواى دەستگرتن بەسەر بڕێكی زۆر پەتاتەدا به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌تاته‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

هه‌واڵی گرنگ