وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی عێراق، ره‌تیكرده‌وه، تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی یاسای بودجه بوبێت و راشیگه‌یاند،تا ئێستا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هیچ بڕه داهاتێكی هه‌رێمی وه‌رنه‌گرتوه به‌پێی ئه‌و پابه‌ندبونانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه بۆی دیاریكراوه
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌نارده‌كار، بوه‌ته هۆكار بۆئه‌وه‌ی كه هاوسه‌نگی له‌بازاڕه‌كانی جیهان بۆ نرخی نه‌وت دروست ببێت، زیادبونی به‌رهه‌مهێنانیش ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه.
وتیشی، "عێراق پابه‌ندی ته‌واوه به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی به‌پێی خشته‌ی ئۆپێك و ئۆپێك پڵه‌س بۆی دیاریكراوه، له‌ئێستاشدا كۆی داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده ده‌كرێت نزیكده‌بێته‌وه له شه‌ش ملیار دۆلاری مانگانه".
عاسم جیهاد سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندبونی به‌یاسای بودجه،ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌ت تانه‌ی له ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ی یاسای بودجه‌داوه، تا ئێستاش وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هیچ بڕه داهاتێكی هه‌رێمی وه‌رنه‌گرتوه به‌پێی ئه‌و پابه‌ندبونانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه بۆی دیاریكراوه.
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه په‌یوه‌ست كراوه به‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و نیوه‌ی داهاتی خاڵه سنوری و فیدڕاڵیه‌كان به‌حكومه‌تی عێراق، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا 12.67%ی بودجه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.