لەسەر دۆسیەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب چەند بەرپرسیك لە پۆستەكانیان لادەدرێن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر دۆسیەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب چەند بەرپرسیك لە پۆستەكانیان لادەدرێن

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق راسپاردەکانى لیژنەى لێکۆڵینەوەى لەسوتانى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب لە بەغدا پەسەندکرد.

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق راسپاردەکانى لیژنەى لێکۆڵینەوەى لەسوتانى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب لە بەغدا پەسەندکرد، کە یەکێکیان تایبەتە بە گەڕانەوەى وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى بەغدا بۆ سەر کارەکانیان.  

بەگوێرەی راگەیەنراێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق، وەزارەتى تەندروستى پابەند دەکرێت بە لابردنى (سەلمان حامد) بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب و (نەعیم کازم) یاریدەدەرى کارگێڕی و (ئەحمەد جەسام) بەرپرسى بەرگرى شارستانى لە پۆستەکانیان.     

هاوكات بەپێی بڕیارێکى دیکە، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى بەغدا لەپۆستەکەى لادەبرێت، وەزیرى تەندروستى و پارێزگارى بەغدا دەگەڕێنرێنەوە سەر کارەکانیان.    

   

هه‌واڵی گرنگ