لەکاتێکدا زۆربەى وڵاتانى ئیسلامى ئێوارەى سێ شەممە 11 ى ئایار چاودێرى بینینى مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنى جەژن، سەنتەرى فەلەکى نێودەوڵەتى پێشبینى خۆى بۆ دیاریکردنى یەکەم رۆژى جەژن راگەیاند.
محەمەد شەوکەت عەودە بەڕێوەبەرى سەنتەرى فەلەکى نێودەوڵەتى بە رۆژنامەى "ئیمارات الیوم" ى راگەیاندووە، بەشێک لەو وڵاتانەى کە رۆژى 11 ى مانگ چاودێرى بینینى مانگ دەکەن، مەحاڵە مانگ ببینن بەهۆى ئاوابوونى مانگ پێش ئاوابوونى خۆر، بۆیە ئەگەر هەیە رەمەزان 30 رۆژ تەواو بکات و بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکان جەژن بکەوێتە 13 ى مانگ.
محەمەد شەوکەت عەودە باسى لەوەشکردووە، ئەو وڵاتانەى کە 14 ى نیسانیان کردە رەمەزان، رۆژى چوارشەممە 12ى ئایار مانگ دەبینن، وەکو بروناى و هندستان و بەنگلادیش و پاکستان و ئێران و عەمان و مەغریب و زۆرێک لە وڵاتانى ئیسلامى لە ئەفریقا.
بەڕێوەبەرى سەنتەرى فەلەکى نێودەوڵەتى ئهوهشی خستهروو، ئەو وڵاتانەى 12 ى ئایار چاودێرى بینینى مانگ دەکەن، دەکرێت بە تەلەسکۆب بیبینن لە وڵاتانى رۆژهەڵاتى جیهانى ئیسلامى و وڵاتانى عەرەبی و ئاسیا و ئەوروپا.