کازمی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی قەبوڵكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کازمی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی قەبوڵكرد

لەسەر ڕووداوی ئاگر كەوتنەوەکەى نەخۆشخانەى ئیبن خەتیب  لە شاری بەغدا، وەزیری تەندورستی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆى پێشکەشى ئەنجوومەنی وەزیران كردو كازمیش ڕەزامەندی لەسەر پیشانداوە.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادارەوە ڕایانگەیاند: حەسەن تمیمی وەزیری تەندروستی، لە  کۆبوونەوی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرادا دەستلەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، داوای دەستلەکارکێشانەوەکەی وەزیری تەندروستی لە کاتێکدا بووە، کە لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ڕوودای ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی (ئیبن خەتیب) ڕاپۆرتی خۆیان رادەستی دەستی ئەنجومەنی وەزیران کرادبوو دەنگی لەسەر دا.

دواتر نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆوەک وەزیران رەزامەندی نواندووە لەسەر دەستلەکار کێشانەوەی وەزیری تەندروستی.

هه‌واڵی گرنگ