حكومەت لێخۆشبوونی بەڕێژەیەكی زۆر لە پارەی قەرزی ئاو ڕاگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەت لێخۆشبوونی بەڕێژەیەكی زۆر لە پارەی قەرزی ئاو ڕاگەیاند

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێم لە بەشێكی زۆری قەرزەكانی سەر ئاوی خواردنەوە خۆشدەبێت بەجۆرێك، لە یەك ملیۆن قەرزی ئاو تەنیا 180 هەزار وەردەگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارتی شارەوانی و گەشتو گوزاردا هاتووە: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی قەرزەكانی ئاوی خواردنەوە خۆشدەبێت و ئاسانكارییەكی زۆریش بۆ چۆنیەتی دانەوەی قەرزەكە دەكات، كە ئەمەش لە بەرژەوەندی هاووڵاتییاندایە.

ئەوەش خراوەتەڕو: ئەگەر هاووڵاتییەكی هاوبەشی ئاو، چوار مانگ قەرزاری ئاو بێت و كۆی قەرزەكەشی زیاتر لە یەك ملیۆن دیناریش بێت، تەنیا 180 هەزار لەو هاوبەشەی ئاو وەردەگیرێت، واتە لەكاتی دانەوەی قەرزەكە هەر مانگی 45 هەزار دیناری بۆ هەژمار دەكرێت.

ڕوونتر دەڵێت: واتا ئەو هاوبەشەی ئاو، لەو ملیۆن دینارەی كە قەرزاری حكوومەتە، بڕی 820 هەزار دینار لێخۆشبوون دەیگرێتەوە و ئەمەش ڕێژەیەكی زۆر زۆرە و راستەوخۆ لە بەرژەوەندی ئەو هاووڵاتییەدایە.

هه‌واڵی گرنگ