وەزیرێكی هەرێم له‌باره‌ی مووچەوه‌ بڕیارێك دەرده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیرێكی هەرێم له‌باره‌ی مووچەوه‌ بڕیارێك دەرده‌كات

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هه‌رێم بڕیاری خەرج كردنی مووچەی بۆ بەشێكی له‌ زیندانیانی سیاسی دەركرد، كە له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا بەهۆی پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیان ڕاگیرابوو.

به‌گوێره‌ی فەرمانێكی وزاریكه‌ ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 4 ی ئایاری 2021 ده‌رچووه‌و  واژۆی عەبدوڵڵا حاحی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدانی له‌سه‌ره‌ ، ئاماژە بەوەكراوە، پاش وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بڕیاردرا بە بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانە وەک وەجبەی یەکەم بۆ (٦۳۹) زیندانی سیاسی، کە ماوەی۱٠ ساڵی مینحەیان تەواوکردووە و هیچ و مووچەیەکی تریان نییە”.

لە فەرمانە وزارییەكەدا  ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، لیژنەکانی چاکسازی بەردەوام دەبن بۆ پێداچوونەوە بە لیستەکانی زیندانی کراو و گیراوی تا ئەو کەسانەی شایستەن بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج بکرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، دەبێت هەریەكەیان لەڕێگەی بایۆمەتری و بەڵێننامەی دادنووسەوە بیسەلمێنێت هیچ مووچە و مینحەیەكی تری نییە لە هەرێم و عێراق”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ بەهۆی جێبەجێ‌ كردنی یاسای چاكسازییەوە، ماوەیەكە مووچەی زیاتر لە 5 هەزار زیندانی سیاسی ڕاگیراوە و بڕیارە دوای وردبینی هەر زیندانێكی سیاسی مەرجەكانی ناو یاسای چاكسازی گرتیەوە مووچەكەی بۆ خەرج بكرێت.

 

No photo description available.

هه‌واڵی گرنگ