گەشتیاری عومرە بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەشتیاری عومرە بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرانبوونی تیچوونی، ژمارەی عومرەکاران بە رێژەیەکی زۆر دابەزیووە، ساڵانی پێشو لە یەك مانگ 8 تا 10 هەزار كەس گەشتی عەمرەیان ئەنجام دەدا ئەمساڵ تەنیا 250 كەس چوونەتە ئەم گەشتە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە كوردیوی راگەیاند: پێش کۆرۆنا ساڵانە نزیکەی 27 هەزار كەس بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە سەردانی وڵاتی سعودیەیان دەکرد، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆنا و گرانبوونی تێچووی گەشتی عومڕە بۆ دوقاتی ساڵانی پێشوو، تائێستا تەنها (250) کەس گەشتی عومرەیان ئەنجامداوە.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕوونیشیكردەوە: كەمبوونەوەی گەشتی عەمڕە سێ هۆكاری سەرەکی هەیە، ئەوانیش وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەك و تەمەنی كەسی عەمڕە كاریش كە کە پێویسته‌ ته‌مه‌نیان لە نێوان 18 تا 50 ساڵ بێت، هەروەها گرانبوونی تێچووی گەشتەكە كە دووقات بۆتەوە گەر ساڵانی پێشوو بە 600 دۆلار ئەو گەشتە ئەنجامدرابێت، ئەوا ئەوساڵ بۆتە هەزارو 200 دۆلار كە رێك دەكاتە دوو قیمەتی ساڵانی پێشوو.

نەبەز ئیسماعیل زیاتر دەڵێت: ئەگەرچی لە (21)ی ئادارەوە پڕۆسەی ئەنجامدانی عومرە دەستیپێکردووەتەوە و بۆ ئەمساڵیش تەنیا (9) کۆمپانیا کاروبارەکانی عومرە بەڕێوەدەبەن، لەکاتێكدا ساڵانی پێش کۆرۆنا زیاتر لە (100) کۆمپانیا ئەو کارەیان دەکرد.

 

هه‌واڵی گرنگ