لە عێراق بۆ ماوەی 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە عێراق بۆ ماوەی 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ماوەی 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ بسەپێنێت، قەدەغەكە لە 12ی مانگەوە دەستپێدەكات و تا 22ی مانگ.

لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاتووە: ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریداوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو بكرێت، ئاشكراشی كردووە، كە قەدەغەی هاتووچۆ لە 12ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و تا 22ی مانگ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانیش دەگرێتەوە.

ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق لەكاتێكدایە كە لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا لە 3 ڕۆژی جەژندا قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو بكرێت لەپێناو كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا.

هه‌واڵی گرنگ