ئەو پیاوەی لەلایەن ژنەکەیەوە سوتێندرا گیانی لەدەستدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو پیاوەی لەلایەن ژنەکەیەوە سوتێندرا گیانی لەدەستدا

ئەو پیاوەی رۆژی هەینی رابردوو لە شاری ناسریەی سەر بە پارێزگای زیقار بەهۆی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی دووەمەوە لەلایەن ژنەکەیەوە سوتێندرا، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئایاری 2021 میدیا عیراقییەکان بڵاویانكرده‌وه‌، ئەو پیاوەی رۆژی هەینی 30ی نیسانی 2021 رابردوو لە شاری ناسریەی سەر بە پارێزگای زیقار بەهۆی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی دووەمەوە لەلایەن ژنەکەیەوە سوتێندرا، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا کە لە 60%ی جەستەی سوتابوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ژنه‌كه‌ نه‌وتی رشتووه‌ته‌ ئه‌و ژووره‌ی‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ تێیدا نووستووە، دواتر ده‌رگاكه‌ی‌ توند داخستووه‌ تا رزگاری نه‌بێت، هەرچەندە پیاوەکە چووەتە ناو بەفرگری ژوورەکەوە، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە لە 60% جەستەی پیاوەکە سوتاوە دوای گواستنەوەی بۆ شاری‌ ئه‌هواز له‌ ئێران به‌ مه‌به‌ستی وەرگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشکی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ژنەکە لەئێستادا بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ ماده‌ی‌ 405ی‌ كوشتن له‌ یاسای سزادانی عیراق فه‌رمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

هه‌واڵی گرنگ