په‌رله‌مانتارێك: ئەوەی من دیتم نا دادیەکی ئێجگار گەورەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

په‌رله‌مانتارێك: ئەوەی من دیتم نا دادیەکی ئێجگار گەورەیە

دوای ئه‌وه‌ی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد پەرلەمانتارێک دەڵێت" ئەوەی من دیتم نادادیەکی ئێجگار گەورە بووە.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی"، ئومێدم وابوو دادگای تەمیز ئەوحوکمە ناڕوایە ھەڵبوەشێنێتەوە، بچوکترین بەڵگەم نەدیت ئەوانە سیخوڕ یان تیرۆرست بن، نە چەکێکیان پێگرابوو، نە بەڵگەیەک ھەبوو زانیاریان دابێت بە وڵاتێک یان ھێزێکی دەرەکی".

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، ئەوەی ئەوانی لەسەر حوکمدرا ڕۆژانە خەڵکی لە گروپی میسنجەر دەیکات، ئەوەی من دیتم نادادیەکی ئێجگار گەورە بوو، من چیرۆکی ھەر پێنج کەسەکەم وەک خۆی نوسیەوە، ئەمە بە بینینی من ستەمکاریەکی ئێجگار گەورەیە.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو، لەم ستەمکاریە، ئەوەی قاچاخی و گەندەڵی دەکات و زەوی گشتی داگیردەکات کەس جورئەت ناکات پرسیاری لێبکات، کەسێکی دیکەش لەسەر ھیچ شەش ساڵ زیندانی دەکرێت.

هه‌واڵی گرنگ