هێرش دەكرێتە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێرش دەكرێتە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد

 

 

هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، ئەوەش چەند بارەی ئەو بۆردومانەیە لەماوەی رابردوودا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە: دوو مووشەكی جۆری كاتیۆشا، ئاڕاستەی بنكەی عەین ئەسەد كراون لە پارێزگای ئەنبار، كە بنكەی سەربازی هێزەكانی ئەمریكایە.

سەرچاوەكە هیچ ئاماژەیەكی بە‌ زەرەرو زیانەكانی هێرشە مووشەكییەكە نەكردوە، بەڵام بە وتەی شانەی ڕایگەیاندنی جەنگی: هێرشەكە، هیچ زەرەرو زیانێكی لێ‌ نەكەوتۆتەوە.

ئەوەیش لەكاتێكدایە، پێشتر چەند مووشەكێكی جۆری كاتیۆشا، ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كران لە پارێزگای سەڵاحەددین ‌و شەوی دووشەممەیش، پێنج مووشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی ڤیكتۆریای ئەمریكی لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كرابوون ‌و ڕۆژی (14) ی مانگی ڕابردوویش، لە ڕێگەی فڕۆكەی بیفڕۆكەوانەوە، هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

هه‌واڵی گرنگ