نیوەی گەنجانی عێراق ئاڵودەی مادەی هۆشبەر هاتوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیوەی گەنجانی عێراق ئاڵودەی مادەی هۆشبەر هاتوون

 

 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت: نزیكەی نیوەی گەنجانی عێراق ئاڵوودەی مادە هۆشبەرەكان بوون ‌و ئەوەیشی بۆ خراپی دۆخی دارایی گەڕاندۆتەوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد: ڕێژەی ئاڵوودەبوونی گەنجان بە مادە هۆشبەرەكان، ڕووی لە زیادبوونە.

لە بەیاننامەكەدا لە زاری (نەبیل تائی) دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی بابلەوە، گواستوویەتیەوە كە ڕێژەی ئاڵوودەبوونی گەنجان بە مادە هۆشبەرەكان، گەیشتۆتە نزیكەی نیوە، بەڵام بە فەرمی ئاشكرا نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: دۆخەكە وای لێهاتووە كە ئەوانەی بازرگانی پێوە دەكەن، لە هەموو شوێنێكن، بەڵام ئەوانەی زیاتر ئاڵوودە بوون، (70%) یان دەكەونە ناوچە هەژارنشینەكانەوە كە سەرەڕای هەژاری، گیرۆدەی چەندین كێشەی كۆمەڵایەتی دیكە بوون.

دادوەرەكە جەختیشی كردۆتەوە لەوەی، هەژاری ‌و بێكاری، لە هۆكارە هەرە دیارەكانی زۆربوونی ڕێژەی ئاڵوودەبوونن بە مادە هۆشبەرەكان.

بەیاننامەكە، هەر لە زاری ئەو دادوەرەوە ئاماژەی بەوە كردووە: ئێستا ئەوانەی ئاڵوودەی ئەو مادانە بوون، تەنها پیاوان نین، بەڵكو ژنانیش بە ڕێژەیەكی بەرچاو ئاڵوودەی مادە هۆشبەرەكان بوون.

ئەوەیش لەكاتێكدیە، هەندێك لە شارەزایانی بوارەكە، عێراق بە ڕێڕەوی گواستنەوەی مادە هۆشبەرەكان لە ئێران ‌و ئەفغانستانەوە بۆ ئەوروپا‌و وڵاتانی كەنداو وەسف دەكەن.

هه‌واڵی گرنگ