ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

كوردیو

ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بریارە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاساكانی پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان) بكرێت.

د.ڕێواز فایق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دانیشتنی ژمارە (12)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، لەكاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 5-5-2021 ئەنجام دەدرێت".

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، بڕیارە لە تەوەری یەكەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاساكانی(پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان)،(پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان-عێراق)، هەروەها پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لەهەرێمی كوردستان)بكرێت.

هاوكات، خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار لیزا فەلەكەدین كاكەیی پەیوەست بە (وزەی خۆر وەك سەرچاوەیەك بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان) تەوەرێكی دیكەی بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەبێت.

بڕیارە  لە تەوەری سێیەمدا خوێندنەوەی دوەم بۆ پرۆژەیاسای (وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق)بكرێت.

پەرلەمان بڕگەی چوارەمی بۆ بەرنامەی كاری دانیشتی ئەمڕۆ زیادكردووە كە بریتیە لە: " خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بە تاوانەكانی داعش لە هەرێمی كوردستان - عێراق".

هه‌واڵی گرنگ