نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

كوردیو

نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و  لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 44 سەنتە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5-5-2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 69 دۆلار و 44 سەنت، ئەوەش بەراورد بە كاتی داخستنی بازاڕ لە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە بەرزبوونەوەی  تۆماركردووە.

هاوكات نرخی بەرملێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 66 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەواڵییەكان، ئاستی سووتەمەنی لە ئەمبارەكانی ئەمریكا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئەوروپاش خواست لەسەر سووتەمەنی بەرز بۆتەوە، ئەوەش بۆتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخەكان.

جێگەی باسە،لەگەڵ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بە ناجێگری ماوەتەوە و هێشتا بە تەواوی سەقامگیر نەبووە.

هه‌واڵی گرنگ