په‌رله‌مانتارێكى عێراق له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنى تووشبووانى كۆرۆنا هۆشدارى ده‌دات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

په‌رله‌مانتارێكى عێراق له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنى تووشبووانى كۆرۆنا هۆشدارى ده‌دات

ئەندامی لیژنەی قەیرانەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ریاز مەسعودی رایگەیاند کە چارەسەرکردنی ھەر تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، پێویستی بە ١٥٠ دۆلارە.

لەمبارەیەوە ریاز مەسعودی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا جەختیکردووەتە لەسەر ئەوەی کە دەبێت لایەنەکانی پەیوەندیدار زۆر جددی بن لە جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی بۆ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی گۆراو و کۆرۆنای ھیندی لە عێراق بڵاونەبێتەوە و گوتی:"لەئێستادا عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، یەکەم وڵاتە کە رۆژانە لەنێوان پێنج ھەزار بۆ ھەشت ھەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تیایدا، تۆمار دەکرێت".

ناوبراو وتویەتیشی: "چارەسەرکردنی ھەر تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، پێویستی بە ١٥٠ دۆلارە".

ئەمەش لە کاتێدایە بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧٩ ھەزار و ٩٩٨ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٥ ھەزار و ٥٦٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٦٤ ھەزار و ٥٥١ کەسیش چاکبوونەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ