شاندێكی باڵای ئەمریكا سەردانی هەرێم دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شاندێكی باڵای ئەمریكا سەردانی هەرێم دەكات

كوردیو

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک سەردانی هەرێمی کوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی هەرێم كۆببێتەوە.

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند،" بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتدا کۆببنەوە".

جێگەی باسە، برێت مەکگۆرک لە دوای ریفراندۆمی ساڵی 2017ـەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی نەکردووە، لە ئێستاشدا لە ئیدارەکەی جۆ بایدن پۆستی رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقای وەرگرتووە.

هه‌واڵی گرنگ