خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توانیویانە دەستبگرن بەسەر چەند تەنەكەیەك دۆشاوی خورما كە ماوەی بەكارهێنانی بەسەر چووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی چاودێری تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە: ئەمڕۆ ٢٠٢١/٥/٥ لەلایەن تیمەکانی چاودێری تەندروستی دەستگیرا بەسەر چەند تەنەکەیەك (دۆشاوی خورما) کەماوەی بەکارهێنانیان بەسەر چووبوو بەکەڵکی بەکارهێنان نەدەهاتن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تەنەكە دۆشاوەكان لەلایەن لیژنەکانی لەناوبردنەوە لەناوبران و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.