سه‌عات 11ى پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2021/5/5، دانیشتنی ژماره (12)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی به‌رنامه‌ی كار خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لەهەرێمی كوردستان كرا‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه‌شه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كران بۆ وه‌رگرتنى رێككاره یاساییه‌كانى خۆیان.
به‌پێی بڕگەیەكی تری به‌رنامه‌ی كاریش، كه‌به‌ئاماده‌بوونی كه‌مال محه‌مه‌د صالح وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژەیاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی، راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه راستاندنی بۆ كرابوو خوێندرایه‌وه، له‌لایه‌ن وه‌زیرى كاره‌با-شه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبنی و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خرایه‌ڕوو.
مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و پڕۆژەیاسایه‌ش له‌به‌ر بایه‌خی وزه‌ى كاره‌با له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندروستیى گشتیی هاونیشتیمانییان و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ژێرخانی ئابوورى و ڕێكخستنه‌وه‌ى كاره‌كانی وه‌زاره‌ته به‌هۆی گرنگیی ئه‌و چالاكییانه‌ی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت پێی هه‌ڵده‌ستن و بۆ هێنانه‌دیى ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی.
له‌كۆتایى دانیشتنه‌كه‌شدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند: "تادوای جه‌ژنى پیرۆزی ڕه‌مه‌زان دانیشتنی تر‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام ناده‌ین و داواش له‌لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی ده‌كه‌ین بۆ دانیشتنی دوای جه‌ژن راپۆرتى كۆتایى بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ئاماده بكه‌ن".