بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی فرۆشتنی شەربەتی مێووژ تاوەكو ئەنجامی پشكنینی تاقیگەیی دوكانەكان دەردەچێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە 5ی ئایاری 2021 بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگهیاندووه، ئهمڕۆ تیمەكانی چاودێری تەندروستی لەهەڵمەتەكانی پشكنینی شوێنە گشتیەكاندا بۆ جێبەجێكردنی مەرجە تەندروستیەكان لە شەقامەكانی (پیرەمێرد، مەولەوی، گۆران) بەردەوام بوون.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه بهوهش كراوه، هەموو ئەو شەربەت فرۆشانەیان ئاگاداركردەوە، كە شەربەتی مێووژ دروست دەكەن، نابێ شەربەت بفرۆشن تا ئەنجامی پشكنینەكانیان لەتاقیگە دەردەچێت .