سەوەفان یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی ھەوکردنی جومگە کە دەبێتە ھۆی داخوران و دڕبوونی ڕووکەشی کڕکڕاگەی جومگە.
ئەو شتانەی کە پێویستە بکرێن لەو کەسانەی بە سەوەفانی ئەژنۆ دەناڵێنن بریتین لە:
١.کەم کردنەوەی کێشی لەش:
دەرکەوتووە کە کێشی زیاد بە بڕی ١ کیلۆ گرام دەبێتە ھۆی زیادبوونی پەستان لەسەر ئەژنۆ بە بڕی ٣-٤ کیلۆ گرام.
٢.چالاکی بەردەوام و ئەنجامدانی ئەو وەرزشانەی کەمترین پەستان دەخەنە سەر ئەژنۆ وەکو بەپێ ڕۆیشتن، پایسکل و مەلەوانی.
٣.دوورکەوتنەوە لەو چالاکیانەی پەستانی سەر ئەژنۆ زیاد دەکەن وەکو بەکارھێنانی پەیژە(قادرمە) و ڕاکردنی خێرا.
٤.بەھێز کردنی ماسولکەکانی دەوروبەری ئەژنۆ کە وادەکات ئەژنۆ جێگیر تر و بەھێزتر بێت ( وەک لە پۆستی پێشووتر باسمان کرد).
٥.ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆر لەکاتی پێویست بۆ بەکارھێنانی چارەسەرەکانی سەوەفان بە پێی ڕێژەی (دەرەجەی) سەوەفان.
د. ئەحمەد رەواندوزی