پسپۆڕان و زانایانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە لەو بڕوایەدا نین بەرگری بەكۆمەڵ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەم نزیكانە دروست بێت بەهۆی كەمی ڕێژەی هەڵمەتەكانی كوتان و پێشبینیان كرد ئەو پەتایە ببێتە هەڕەشەیەكی هەمیشەیی بۆ چەند ساڵێكی دیكە.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لەزاری ژمارەیەك پسپۆڕەوە بڵاویكردەوە جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەخێراییەكی زۆر گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و ئەوەش ڕێگرە لەبەردەم دروستبوونی بەرگری بەكۆمەڵ.
لای خۆیەوە ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشیە گواستراوەكان لەئەمریكا ووتی: دەبێت پێداچوونەوە بكرێت بەوەی پێشبینی دەكرا لەوەرزی هاوین بەرگری بەكۆمەڵ دژی كۆرۆنا بێتەدی و پێدانی ڤاكسین بەژمارەیەكی پێویستی خەڵكی زامنە بۆ كەمكردنەوەی پەتاكە.
رستم ئەنتیا لێكۆڵەر لەزانكۆی ئیمۆری بەرۆژنامەی نیوریۆرك تایمزی ڕاگەیاند: پێشبینی ناكرێت ڤایرۆسی كۆرۆنا وون بێت، بەڵام دەیانەوێت ئەوەی لەتوانایاندایە ئەنجامی بدەن و دڵنیاببنەوە لەوەی تووشبوون بەكۆرۆنا تەنیا دەبێتە هۆی نیشانەی سووك.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی